رێژەى نەخوێندەواری لە كۆی عێراق 12% یە
11:41 - 10/09/2024
زەمەن - عێراقی
وتەبێژى وەزارەتى
پلاندانانى عێراق لەبارەی رێژەى نەخوێندەواریی لە عێراق رایگەیاند، بەگوێرەى کۆتا
ئامار کە لە ساڵی 2022 دا ئەنجامیانداوە رێژەى نەخوێندەواریی لە عێراق 12.3% یە، لە
کاتێکدا لە ساڵەکانى 2020 و 2021 دا رێژەکە 20.5% بووە.
عەبدولزوهرە هینداوى
راشیگەیاندووە رێژەى نەخوێندەواریی ژنان لە عێراق 28% ە، لە هەمانکاتدا رێژەى نەخوێندەواریی
لە گوندەکان گەیشتووەتە 20% و لە شارەکاندا 11% یە.
هنداوى ئاماژەى
بەوەشکردووە زۆرینەى رێژەى نەخوێندەواریی دەکەوێتە پاریزگاى موسەنا کە 22% ـە و
باسی لە پارێزگاى دهۆکیش کردووە کە لە ئاستى دووەمدایە و بە رێژەى 18% ى دانیشتوانەکەى
نەخوێندەوارن.
لەلایەكی ترەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق لە كاتی دامەزراندنی دەزگای نەهێشتنی نەخوێندەواری
لە ساڵی 2011 تاوەکو 2024، دوو ملیۆن و 250 هەزار كەسی له عێراق لە نەخوێندەواری ڕزگاركردووە.
ڕێژەی نەخوێندەواری
لە عێراق بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو كەمبووەتەوە، بەشێوەیەک 10 ساڵ لەمەوبەر ڕێژەكە
20% بووە، بەڵام ئێستا بۆ 12% دابەزیوە. عەبدولزەهرە هنداوی، گوتەبێژی وەزارەتی
پلاندانانی عێراق وای گوت.
ئێستا هەزار و
236 ناوەند بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری و 428 خوێندنگەیان بۆ فێرکردنی كەسانی نەخوێندەوار
له تهواوی عێراق هەیە.