لە بەغدا بۆمبیان بە دلیڤەری ناردووە و قوربانی هەیە
10:24 - 10/09/2024
زەمەن - بەغدا
بەرەبەیانى ئەمڕۆ
لە بەغداد تەقینەوەیەک رویدا و چەند قوربانییەکى لێکەوتەوە، ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدادیش
وردەکاریی روداوەکە دەخاتەڕو.
وەلید تەمیمى، فەرماندەى
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانى بەغداد بە میدیا عێراقییەکانى راگەیاندوە؛ تەقینەوەکە
لە ناوچەى سەلامیات رویداوە و لەڕێی بۆمبێکى چێنراوەوە ئەنجامدراوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە
کە بۆمبە چێنراوەکە کراوتە ناو بۆکسێکى دیارییەوە و لەڕێی شۆفێرێکی توک توک-ەوە نێردراوە
بۆ هاوڵاتییەک تا بەئامانج بگیرێت.
ئەوەى ئاشکرا
کردوە کە بۆمبەکە پێش رادەستکردنى بۆکسەکە و لە نزیک بازگەیەکى سەربازیی تەقیوەتەوە
و بوەتەهۆى گیانلەدەستدانى شۆفێرى توک توک-ەکە و سەربازێک، لەگەڵیشیدا دوو کەسى دیکە
بریندار بون.
لەبارەى هۆکارى
روداوەکەوە فەرماندەى فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانى بەغداد دەڵێت: روداوەکە کێشەى کۆمەڵایەتیی
بوە و کارێکى تیرۆرستى نەبوە، لە ئێستاشدا تیمێک پێکهێنراوە بۆئەوەى شێوازى داڕشتنى پیلانەکە و دەستنیشانکردنى تۆمەتبارەکە
ئاشکرا بکەن.