لەبارەى مووچە و پارەى گەنمى جوتیاران زانیارى نوێ بڵاوکرایەوە
07:14 - 04/09/2024
زەمەن - کوردستانى
شاخەوان عەبدوڵا جیگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق قسەیانکردووەو پێیان گوتووە، هەر تێبینییەکت لەسەر لیستی مووچەى هەرێمى کوردستان هەیە پێمان بڵێ و ناکرێ هەر رۆژە و بیانوویەک بگرن بۆ ناردنی مووچە.
شاخەوان عەبدوڵا گوتیشى، بڕیارە لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان لەگەڵ تەیف سامی دا کۆببنەوە.
لەبارەی ناردنی پارەی جووتیاران شاخەوان عەبدوڵا گوتى، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەیانکردووە و پێیگوتوون کە 200 ملیاری پارەی گەنمی جووتیاران دەنێرێت.
شاخەوان عەبدوڵا لێی پرسیوە بۆچی پارەکە بەسەر یەکەوە نانێرن، سودانی لە وەڵامدا پێی راگەیاندووە، کێشەی پارەى کاشیان هەیە، ئەگینا هەموو پارەکەیان پێکەوە سەرف دەکرد.