پارتی بەشداری کۆبوونەوەکە ناکات
12:58 - 10/08/2024
زەمەن - بەغدا
ئەندامێکی فراکسیۆنی
پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، بەشداریی کۆبونەوەی ئەنجوومەنی
پارێزگای کەرکووک لە هۆتیل ڕەشید ناکەین.
شۆخان حەسیب
شوانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی پارتی، بە میدیای پارتی
راگەیاندووە، بەشداریی کۆبونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هۆتیل ڕەشید ناکەین،
چونکە دەبێت سەرۆکی بەتەمەنی ئەنجوومەن کاتی کۆبوونەوە دیاری بکات و ئەو دەسەڵاتە
هی ئەوە.
باسی لەوەش
کردووە، تاکو ئێستا بەفەرمی هیچ بانگێشت نامەیەکمان بۆ نەهاتووە لەلایەن سەرۆکی بەتەمەنی
ئەنجوومەنی پارێزگاوە بۆ بەشداریی لەو کۆبوونەوە.
جێی ئاماژەیە هەر
ئەمڕۆ، ڕەعد ساڵح، لە هاوپەیمانی قیادە، یەکێک بوو لەوانەی ناویان هاتبوو کە لەگەڵ
یەکێتیی ڕێککەوتووە تاکو بەشداریی دانیشتنەکان بکات، وتی: ئێمە کێشەمان لەوە نییە
پۆستی پارێزگار دوو ساڵ بە دوو ساڵ لەنێوان ئێمە و برایانی کورد بێ، بەڵام کێشەکە
لەوەیە تاکو ئێستا گەرەنتیمان وەرنەگرتووە، کە ئەگەر پۆستەکەمان ڕادەستی کورد کرد
جارێکی دیکە پێیمان بدرێتەوە. گەرەنتی پابەندبوون بە ڕێکەوتنەکانەوە نییە و متمانە
لەنێوان لایەنەکان نەماوە، ئەمەش هۆی دواکەوتنی کۆبونەوەکانە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە کە سبەینێ دوا وادەی دەستووریە بۆ پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکووک، هەوڵێک
هەیە لەلایەن یەکێتی و سێ ئەندامی عەرەبەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەهۆتێل ڕەشیدی بەغدا
کۆبونەوەی ئەنجوومەن بکەن، بەڵام تاکو ئێستا دیار نییە کە هەوڵەکە سەردەگرێت یاخود
نا.