417 کوردستان

دڵشاد عومەر: 182 دۆنم زه‌وی ئاماده‌ی كشتوكاڵی به‌كره‌جۆ له‌سه‌ر كۆمپانیایه‌ك تاپۆكراوه‌ ئه‌گه‌ر تا‌ 20ی 8 هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه‌

03:08 - 21/07/2024

زه‌مه‌ن – سلێمانی

 

 زەوی خوێندنگای ئامادەیی كشتوكاڵی سلێمانی كە (182) دۆنمە بە فەرمانێكی نهێنی ئەنجومەنی وەزیران دراوە بەوەبەرهێنێك بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: واسیتەی زۆركراوە بۆ وەرگرتنی ئەو پارچە زەویە كە (بارەگای بارزانی) یشی تێكەوتووە.

م. دڵشاد عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی لە دیدارێكی كه‌ی ئێن ئێن دا دەڵێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ بینای ئاماده‌یی به‌كره‌جۆ كه‌ 182 دۆنمه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ نوسراوێكی نهێنی كه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كراوه‌، دراوه‌ته‌ وه‌به‌رهێنه‌رێك به‌بێ پرسی ئێمه‌، ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر ترسناكه‌، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م زه‌ویه‌ واسته‌ی زۆر كراوه‌ ته‌نانه‌ت باره‌گای "بارزانی"شی تێكه‌وتووه‌، ئه‌گه‌ر تا 20ـی مانگی 8، ئه‌و فه‌رمانه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌، ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه‌ و پۆسته‌كه‌ جێده‌هێڵم.


ئەو پارچە زەویەی بەكرەجۆ ئەحمەد حەسەن بەكر (52) ساڵ لەمەوبەر لەسەر پەروەردەی تاپۆكرد مانگی رابردوو لەسەر كۆمپانیای بەڕێز تاپۆكرا، رووبەری (182) دۆنم زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ لەسەر كۆمپانیای بەڕێز تاپۆكراوە بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون، بەرپرسانی پەرەروەردە نیگەرانن و لە دەستەی نەزاهە سكاڵایان تۆماركردووە، پێشتر بەڕێوەبەری گشتی پەرەروەردەی سلێمانی وتی ئەگەر بدرێتە كۆمپانیای ئەهلی بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون دەستلەكاردەكێشێتەوە.

بەپێی (سورەت قەیدی) زەویەكە رۆژی 25ی ئازاری 2024 ، (182) دۆنم زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ لە ناحیەی بەكرەجۆی شاری سلێمانی تاپۆكراوە لەسەر كۆمپانیای بەڕێز بۆ مەبەستی پرۆژەی نیشتەجێبوون.

ئەو پارچە زەویە بە پێی بڕیاری (796)ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش لە 18/7/1970 بە واژۆی ئەحمەد حەسەن بەكر تەرخانكراوە بۆ وەزارەتی پەروەردە.

نیسانی رابردوو دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەبەرهێنەرێك دەیەوێت 182 دۆنم زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ بكاتە شوێنی نیشتەجێبوون بەڵام ئەوان رەتیانكردووەتەوە،  وتی دڵنیام ئەو وەبەرهێنەرە پشت‌ وپەنای هەیە.

بە وتەی  بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی زەوییەكە وەك خۆی ماوە و دەیكەنە كۆمەڵگەیەكی پیشەیی تا خزمەتی خوێندكاران بكات، هەروەها دیزاینی پرۆژەكەش تەواو بووە بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە تا ئێستا نەتوانراوە بكرێتە بینا.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەوكات رایگەیاند ئەگەر ئەو زەویەی پەرورەدە بدرێتە وەبەرهێنەرو كۆمپانیای ئەهلی و پرۆژەی ئەهلی تیادرووست بكرێت، ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وو دوێنێش جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ ئەگەر تا 20ی مانگی داهاتوو فەرمانەكە هەڵنەوەشێتەوە دەستلەكار دەكێشمەوە..

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن