149 کوردستان

ئەفسەرێکی باڵای تورکیا لە هەرێم کوژرا

12:05 - 20/07/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

بەپێی لێدوانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەفسەرێکی سوپای ئەو وڵاتە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ کوژراوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەڵێت: عەبدوڵا جەم دەمیرکان، ئەفسەر بە پلەی مقەدەم کە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو پیایدا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ برینداربووە، بەمەبەستی چارەسەر بۆ ئەنقەرە گوازراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای سەرجەم هەوڵەکان نەتوانراوە ژیانی ئەفسەرەکە رزگاربکرێت و گیانیلەدەستداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە 17ی نیسانی 2022ـەوە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵی لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.

هاوکات لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە لەرێگەی هێنانی هێزی دیکەوە ئۆپەراسیۆنەکەی بە تایبەت لە ناوچەی بەرواری باڵا چڕکردووەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن