274 کوردستان

وته‌بێژی یه‌كێتی: رێككه‌وتنی پارتی و به‌ره‌ی توركمانی بۆ هه‌ڕاجكردنی كه‌ركوكه‌

11:57 - 19/07/2024

زه‌مه‌ن – كه‌ركوك


وته‌بێژی یه‌كێتیی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی‌ پارتی‌ و به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ له‌ كه‌ركوك هاته‌ ده‌نگ و ده‌ڵێت، "رێككه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ره‌ی توركمانی هه‌ڕاجكردنی كه‌ركوكه‌ و قبووڵی ناكه‌ین".

شه‌وی رابردوو ئەرشەد ساڵحی، نوێنەری تورکمان لە پەرلەمانی عێراق ئاشرایكرد «ئێمە و پارتی چوار کورسیمان هەیە، لێرەوە رایدەگەیێنم، من ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی و بە نوێنەرایەتی بەڕێز حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی، هەر چوارمان یەک هەڵوێستمان یەکە".

ساڵحی وردەکاریی رێککەوتنەکه‌یان بەتایبەت بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک، وتی: رێککەوتنەکەمان روونە، هەڵوێستی بەرەی تورکمانی و پارتی روونە، رێککەوتووین لەسەر ئاڵوگۆڕی پۆستەکان بە سێکوچکەیی، بە شێوەیەک پۆستەکە بۆ ساڵی یەکەم بۆ کورد بێت و بۆ ساڵی دووەم بۆ تورکمان بێت و ساڵی کۆتاییش بۆ برایانی عەرەب بێت.

 له‌به‌رامبه‌ردا سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یه‌كێتی به‌ میدیای حیزبه‌كه‌ی وت‌: "رێككه‌وتنی پارتی و به‌ره‌ی توركمانی بۆ ئه‌وه‌ی ساڵێك پارێزگاری كه‌ركوك لای كورد بێت و ساڵێك بۆ توركمان و ساڵێك بۆ عه‌ره‌ب پچڕپچڕكردنی كه‌ركوكه‌".

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "رێككه‌وتنی پارتی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی هه‌ڕاجكردنی كه‌ركوكه‌ كه‌ خۆیان پێی ده‌ڵێن دڵی كوردستان".

راشیگه‌یاند كه‌ "یه‌كێتی به‌ ده‌نگی خه‌ڵكی كه‌ركوك زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌ و پارتی و به‌ره‌ی توركمانی ناتوانن په‌راوێزی بخه‌ن و له‌ ماف و به‌ركه‌وته‌ی خۆی خۆشنابێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن