316 جیهان

دوای کوشتنی منداڵێک.. لەبەردەم دادوەر وتی” هەندێجار هەڵەی لەم شێوەیەش رودەدات»

04:44 - 10/07/2024

زەمەن - جیهانی

 

داربڵ، لەنێو شەقامێکدا بە خێراییەک کە سێ هێندەی خێرایی رێگەپێدراو بووە ئۆتۆمبێلەکەی لێ خوڕیوە، منداڵێکی تەمەن هەشت مانگی کوشتووە و دواتریش بە پۆلیسی گوتووە، هەندێجار هەڵەی لەمشێوەیەش روودەدات.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە؛ داریڵ ئەندەرسن شۆفێرێکە بە “سەرخۆش”ـی ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوە، لەهەمانکاتدا سەرقاڵی مۆبایلەکەی بووە، بۆیە خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی گەیشتوە بە 227 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

لەنێو شەقامێکی گشتیدا منداڵێکی تەمەن هەشت مانگی کوشتووە، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا بە پۆلیسی گوتووە هەندێجار هەڵەی لەمشێوەیەش روودەدات، بۆیە دادگا بڕیاریدا 17 ساڵ زیندانی بکرێت.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن