راگەیەندراوێک لە وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمەوە
01:22 - 03/07/2024
زەمەن - کوردستانى
وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان وێنەى ئەو نووسراوەى بڵاوکردەوە کە مووچەخۆرانى هەرێم سەرپشک دەکات لەوەى، بەئارەزووى خۆیان دەتوانن بانکێک بۆ بەبانکیکردنى مووچەکانیان هەڵبژێرن.
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتەکەدا هاتووە، دەقی نووسراوی ڕوونکردنەوەی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، سەبارەت بە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئازادن لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان لە بانکی حکومی یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆسەکەدا.