مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
09:40 - 11/07/2019
"زەمەن"
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو کردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی شارەکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بە توندی ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیانەی ئەمڕۆی شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكە دەكەم، كە ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون. سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانییەكان دەکەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم".
دەشڵێت: ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە تیرۆ و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن.
دەقی پەیامەکەى مەسرور بارزانی:
پەیامێکی هاوخەمی له سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
بە توندی ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیانەی ئەمڕۆی شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكە دەكەم، كە ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون. سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانییەكان دەکەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم.
ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە تیرۆ و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن.
مهسرور بارزانی
سهرۆکی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان