دۆستهكهی پۆتین هۆشداری له كارهسات دهدات
ڕوسیا شهڕی ئۆكرانیا دهدۆڕێنێت و شۆڕشیش بهرپا دهبێت
04:54 - 24/05/2023
366 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
فەرماندەی گروپی سەربازی تایبەتی ڤاگنەر، یێڤگنی
پریگۆژین، ڕۆژی چوارشەممە هۆشداریی دا لهوهی ڕوسیا ڕووبەڕووی شۆڕشێکی هاوشێوەی شۆڕشی
ساڵی ١٩١٧ دهبێتەوە و ئۆکرانیا ددۆڕێت، ئەگەر چینی نوخبە بە جددی مامەڵە لهگهڵ
شەڕەكه نەکات.
لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠٢٢
بووە هۆی یەکێک لە خوێناویترین ململانێکانی ئەوروپا لە دوای جەنگی جیهانی دووەم و
گەورەترین ڕووبەڕووبوونەوەینێوان مۆسکۆ و ڕۆژئاوا لە دوای قەیرانی مووشەکی کوبا لە
ساڵی ١٩٦٢ .
یێڤگنی پریگۆژین، وتی ئۆکرانیا سەرقاڵی ئامادەکارییە
بۆ دژە هێرش بە ئامانجی دهركردنی هێزەکانی
ڕوسیا بۆ سنوورەکانی پێش ساڵی ٢٠١٤، کاتێک ڕوسیا کریمیای گرتەوە.ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکرانیا هەوڵی گەمارۆدانی
بەخموت دەدات و هێرش بۆ سەر کریمیا دەستپێدەکات.
لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە کەناڵەکەی لە ئەپڵیکەیشنی
تێلێگرام بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم سیناریۆیە
لە بەرژەوەندی ڕوسیادا نابێت، بۆیە پێویستە خۆمان بۆ شەڕێکی سەخت ئامادە بکەین".
وتیشی: ئێمە لە دۆخێکداین کە دەكرێت ڕوسیا لە دەست
بدەین، ئەوە کێشەی سەرەکییە، پێویستە یاسای سەربازی بسەپێنین.
ئاماژەی بەوەشکرد، چینی نوخبەی ڕوسیا كوڕهكانی
خۆیان لە بەشداریکردن لە شەڕەکەدا دەپارێزن، لەکاتێکدا ڕۆڵهی خەڵک لە بەرەكانی جهنگدا
لەناودەچن، دۆخێک کە بە وتەی ئەو ڕەنگە ببێتە هۆی نائارامی لە ڕوسیا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر هاوڵاتیانی ئاسایی
بەردەوام بن لە وەرگرتنی تەرمی منداڵەکانیان، لەکاتێکدا کوڕانی نوخبە دهسهڵاتدارهكه
لە گەشتەکانیان بۆ دەرەوەی وڵات لەبەر خۆر ڕادهكشێن، ئەوا ڕوسیا ڕووبەڕووی
نائارامی هاوشێوەی شۆڕشی ساڵی ١٩١٧ دەبێتەوە کە شەڕی ناوخۆی لێکەوتەوە.