جیهان

بۆ یەكەمجار.. كیم جونگ ئۆن سەری ڕێز بۆ پیاوێك دادەنوێنێت

03:09 - 24/05/2023 1106 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


لە پەڕەی سەرەكی ڕۆژنامەی "ڕۆدۆنگ سەن مون" لە كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون ڕێبەری ئەو وڵاتە دەركەوتووە كە سەری ڕێزی دانواندووە، ئەوەش لە وڵاتەكەدا بێ پێشینەیە.

ڕۆژنامەكە وێنەیەكی بڵاوكردەوە كە كیم لەبەردەم گۆڕی بەرپرسێكی سەربازی لە وڵاتەكەیدا سەری دانواندووە، ئەمەش بێ وێنەیە، كە تێیدا "سەركردەی باڵا كڕنۆش یاخود سەری ڕێز بۆ هەر كەسێك یان هەر شتێك دانوێنێت، ئەمەش گرنگی كەسە كۆچكردووەكەی نیشانداوە".

بەرپرسە سەربازییە كۆچكردووەكە هیون چول هایە و كۆریای باكوور ئاهەنگێكی گەورەی بۆ یادكردنەوەی سازكرد، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر، دوای ساڵێك لە كۆچی دوایی لە ساڵی ٢٠٢٢دا.

هیون چول هی كێیە؟

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری كۆریای باكوور، های تەواوی ژیانی خۆی تەرخانكردووە بۆ خزمەتكردنی وەك پاسەوانێك بۆ خێزانی كیم جۆنگ ئون و پێدەچێت ڕۆڵێكی گەورەی هەبووبێت لە سەرپەرشتیكردنی گەیشتنی كیم بۆ دەسەڵات.

بەڵام ڕەنگە دڵسۆزی هیون بۆ سەركردەی ئێستا تاكە هۆكار نەبێت كە ئەوەندە ستایشی وەرگرتبێت، بەو پێیەی كیم حەزی لە ڕێزگرتنە لە هاوڕێ بەساڵاچوو و مردووەكان و وەك پایەیەكی سەرەكی ستراتیژی پڕوپاگەندەی خۆی سەیری دەكات.

هیون لە ساڵی ١٩٣٤ لەدایك بووە، لە تەمەنی هەرزەكاریدا پەیوەندی بە فەوجی پاسەوانی كیم ئیل سونگەوە كردووە، لەكاتێكدا جەنگی كۆریا هێشتا لە ئارادابووە. لەم ماوەیەدا كیم جۆنگ ئون كوڕی ئیلسونگ ناسی و ئەو دووانە بوونە هاوڕێ.

دواتر هیون بە شێوەیەكی بەردەوام پلەی لەناو دەسەڵاتدا بەرزبووەوە. تا كاتی مردنی كیم ئیلسونگ لە ساڵی ١٩٩٤دا، بووبووە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی.

هیون لە سەردەمی كیم جۆنگ ئیلدا زیاتر دەركەوتوو لە ساڵی ١٩٩٥ پلەی جەنەڕاڵی بەدەستهێنا و تەنانەت جیابوونەوەی هیون سۆنگ ئیلی برازای هیون سونگ ئیل و هەڵهاتنی بۆ كۆریای باشور لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٩٩٠دا كاروانە پیشەكەی نەوەستاند.
دوای گەیشتنی كیم بۆ سەر تەختی دەسەڵات، هیون بوو بە جێگری مارشال و لە ماوەی چواردا، وەك مارشال لە سوپای گەلی كۆریادا دەستنیشانكرا، كە بەرزترین پلەی سەربازییە لە دوای خودی فەرماندەكە.

هەروەها دوای مردنی هیون پرسەیەكی گەورەی دەوڵەتی لە شاری پیۆنگ یانگ بۆ ئەنجامدرا، سەرەڕای ئەوەی لەو كاتەدا بڵاوبوونەوەی نەخۆشی Covid-19 بەردەوام بوو، هەروەها تەلەفزیۆنی دەوڵەت فیلمێكی دیكۆمێنتاری لەسەر پەیوەندی كیم و هیون پەخش كرد و ڕایگەیاند كە سەرۆكی كۆریای باكوور لە ساتی مردنیدا لەگەڵ هیون بووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن