549 کوردستان

فڕۆکەکانی تورکیا ڕێگایەکی سەرەکی دهۆکیان بۆردوومانکرد

06:18 - 12/06/2019

"زەمەن"

فڕۆکەکانی تورکیا ڕێگای سەرەکی نێوان دهۆک و ئامێدییان بۆردوومانکرد و بەنزیخانەیەکیش بەهۆیەوە سووتا.

بە گوێرەی زانیارییەکان فڕۆکەکانی تورکیا ڕێگای سەرەکی نێوان دهۆک و ئامێدییان بۆردوومانکردووە و بە دیاریکراویش بەنزینخانەیەکیان بۆردومانکردووە کە نزیکە لە لقی ١٨ی پارتییەوە و ٥٠٠ مەتر لە سەنتەری قەزای ئامێدییەوە دوورە.

هاوکات قایمقامی قەزای ئامێدی ئیسماعیل مستەفا ڕایگەیاند کە بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن