هونهرمهنده میلیهكه باس له چیرۆكی سهرتاشینهكهی دهكات
09:38 - 31/03/2023
375 جار خوێندراوەتەوە
زهمهن -
كوردستانی
گرتهیهكی
ڤیدیۆی لهدوێنێوه لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، کە تێیدا کەسێک سەری کەسێک
بە ناوی (دانی سوێدی) بە زۆر دەتاشێت کە گۆرانیبێژێکی میلـلییە، بڵاوبوونەوەی دیمەنەکە
کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی هەولێر لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا کە چەند کەسێک
هێرشدەکەنە سەر هاووڵاتییەک و ئازاری دەدەن، لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، ئەو
رووداوە کۆنە و تۆمەتبارەکەش دەستگیرکراوە.
دانی
سوێدی دەڵێت، ئەوانەی سەریان تاشیوە بەڵێنیانداوە دیمەنەکە بڵاونەکەنەوە و بیسڕنەوە،
بەڵام ئەمڕۆ بڵاویان کردووەتەوە. وتیشی، لەگەڵ ئەوانەی سەریان تاشیوە یەکتر دەناسن
و پێشتر دانیشتن (گەعدە)ی بۆ کردوون.
ئەو گۆرانیبێژە
میلـلییە وتی: "ماوەیەک پێش ئێستا خەریکی کلیپ بووم، ئەو کەسە [ئەوەی سەری دەتاشێت]
گوتی: "منیش لە کلیپەکە بەشداری دەکەم. منیش گوتم: نابێ، ئەمە کلیپە و بۆ تیڤییەکانە؛
دوای ماوەیەک بە بیانووی بردنم بۆ سەر مەزاری نەمران، منیان برد و لە رێگە لە سەرتاشخانەیەک
لاماندا و بەو جۆرە هێرشیانکردە سەرم".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لەو رۆژانە گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە
کە تیایدا چەند گەنج دەردەکەون و لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نێوانیان، دەستدرێژی دەکەنە
سەر یەکێک بەناوی (د. س.) بە لێدان و پاشان سەری دەتاشن.
لە روونکردنەوەکەدا
ئاماژە بەوەکراوە، ئەم رووداوە کۆنە لە بەرواری (14-3-2023) بووە و بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی هەولێر توانیویانە لە هەمان رۆژدا تۆمەتبار (ك. س. ح.) دەستگیربکەن و ئێستا
لەلایان بەندکراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر.
هەروەها بەرێوەبەرایەتی
ئاسایشی هەولێر هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کەوا کەس لە سەرووی یاساوە نییە و هەر
کەسێک داواکراو بێت لە دادگا یاخود مافی هاووڵاتییان پێشێلبکات دەستگیر دەکرێت و
روووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.