دابه‌شكردنی به‌نزینی 690 دیناری راگیرا
10:52 - 28/03/2023
337 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_سلێمانى
دابه‌شكردنی به‌نزینی 690 دیناری له
سلێمانی راگیرا و وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانیش رایگه‌یاند، به‌هۆی نه‌بوونی ده‌وامی
بانكه‌وه دابه‌شكردنه‌كه راگیراوه.
دوای ئەوەی ماوەی چەند
رۆژێک بەنزینی نۆرماڵی عێراقی كه لیترێكی به 690 بوو له سێ به‌نزینخانه‌ی سلێمانی
دابه‌ش ده‌كرا، ماوەی دوو رۆژه راگیراوە و بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش ناکرێت.
بەهمەن شێخ قادر، وته‌بێژی
به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی رایگەیاند: ماوەی دوو رۆژە بەنزینی690 دیناری بەهۆی کێشەی
بانک و نەبوونی دەوامه‌وه نادرێت بە هاووڵاتیان.
وتیشی: "لەهەوڵی
چارەسەرکردنی کێشەکه‌ین و هەوڵدەدەین بەزووترین کات دەست بکەینەوە بە دابەشکردنی بەنزینه‌كه
بەسەر شۆفێراندا".