چەند شەقامێکى سەرەکى لە سلێمانى دادەخرێن
12:47 - 19/03/2023
56 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_سلێمانى
هاتوچۆى سلێمانى
شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە سبەینێ دوو شەقامى سەرەکى لە سلێمانى
دادەخرێن.
بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى لە
راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ لە سەعات (٩:٠٠) ی بەیانی بەهۆی چالاکییەکانی
ئین سلێمانی و ئەنجامدانی ماراسۆنێکی نێودەوڵەتی لە شەقامی مەلیک مەحمود، شەقامەکە
بۆ ماوەیەکی کاتی بەربەست دەکرێت، کە خاڵی دەستپێک لە بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم دەبێت
تا خاڵی کۆتایی کە دەکاتە ناو پارکی هەواری شار. دوابەدوای تەواو بوونی ماراسۆنەکە
شەقامەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.
هاتوچۆى سلێمانى داوا لە شۆفێران بەڕێز دەکات لەو
کاتانەدا ئەو شەقامە بەکارنەهێنن.
هەروەها بەهۆی چالاکییەکانی نەورۆزەوە شەقامی
سالم لە بەردەم باخی گشتی بۆ پردی خەسرەو خاڵ لەکاتژمێر (١٢:٠٠) ی نیوەڕۆی ٢٠/٠٣/٢٠٢٣ بەربەست دەکرێت و تا کۆتایی هاتنی
ئاهەنگ و فیستیڤاڵی نەورۆز لەو رۆژەدا ئەو شەقامە بەربەست دەکرێت و بۆ رۆژی دواتر
دووبارە شەقامەکە بە ڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە. واتە لەو کاتەی شەقامەکە بەربەست دەکرێت
تەنها بۆ پیادەڕەو کراوە دەبێت.
سەبارەت بە سەیرانگای دووکان لە ڕێکەوتی
٢٠/٠٣/٢٠٢٣ لەکاتژمێر ١٢:٠٠ ی شەو بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ئوتومبیلی بارهەڵگر قەدەغەیە
بچێتە ناو سنووری سەیرانگای دووکان.