کوردستان

لە هەولێر منداڵێك لەكاتی یاریكردندا چەقۆیەكی كرد بەسەری خوشكەكەیدا

09:18 - 19/03/2023 138 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_هەولێر

 

لە شاری هەولێر منداڵێك لەكاتی یاریكردندا چەقۆیەكی كرد بەسەری خوشكەكەیدا و هۆشداری دەدرێت بە دایک و باوکان کە ئاگاداری منداڵەكانیان بن یاری بە چەقۆ و ئامێری تیژ یاخود دەمانچە نەكەن.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو منداڵێك بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا هێنراوە كە بەداخەوە لەلایەن برایەكی بچووكی لە كاتی یاریكردندا چەقۆیەك بەر سەری كەوتبوو كە خۆشبەختانە پزیشكەكان توانیان نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووی بۆ ئەنجامبدەن و ژیانی لە مەترسی رزگاربكرێت.

دەشڵێت، ئاگاداری منداڵەكانتان بن بە هیچ شێوەیەك نەهێڵن منداڵەكانتان یاری بە چەقۆ و ئامێری تیژ یاخود دەمانچە و ئەم ئامێرانەی كە دەبنە هۆی نانەوەی كارەساتی لەم شێوەیە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن