کوردستان

سزای نوێ بۆ شۆفێران دادەنرێت

06:29 - 18/03/2023 148 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_هەرێمى کوردستان


وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سزای نوێ بۆ شۆفێران دادەنرێت لە بەرامبەر بە كارهێنانی مۆبایل و نەبەستی پشتێنی سەلامەتی.


وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، هەر شۆفێرێك لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل مۆبایل بەكاربهێنێت و پشتێنی سەلامەتی نەبەستێت سزا دەدرێت و كامێرای هاتووچۆی پۆینت تو پۆینت ئەو دوو سزایەش تۆمار دەكات.

ئاشكراشیكردووە، كە ئەو بڕیارە ئەو شوێنانە دەگرێتەوە، كە كامێرای پۆینت تو پۆینتی تیادا دانراوە، تا ئێستاش ئەو كامێرایانە تەنها لە شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر دانراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن