162 کوردستان

بڕیار رەشید: زیاتر لە 64 ترلیۆن دینار كورتهێنان لە بودجەدا هەیە

06:20 - 18/03/2023

زەمەن_ئابورى


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت،زیاتر لە 64 ترلیۆن دینار كورتهێنان لە بودجەدا هەیە و چاوەڕواندەكرێت لە مانگی رەمەزاندا پڕۆژەكە ئامادەبكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.


د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رايگەیاند، بڕی 64 ترلیۆن 469 ملیار دینار كورتهێنان لە بودجەداهەیــە.

وتيشى، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاساكە دەكرێت و لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا ئامادەدەكرێت بۆ دەنگدان كە

كۆی داهاتی عێراق لە بودجەیە بە 134 ترلیۆن 552 ملیار دینار دیاریكراوە.

بڕیار رەشید ئاماژەى بەوەشکرد، 117 ترلیۆن لە داهاتی نەوتـە و 17 ترلیۆن داهاتی نانەوتییە و كۆی گشتیی خەرجییەكانی بودجە 199 ترلیۆن دینارە، كە 49 ترلیۆنیان بۆ وەبەرهێنانی پڕۆژەكانە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن