نرخی نەوت نزمترین ئاستی لە ماوەی ساڵێكدا تۆماركرد
09:20 - 16/03/2023
224 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_ئابوری
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نزمترین ئاستی لە ماوەی ساڵێكدا تۆماركرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 74 دۆلارو 36 سهنت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 68 دۆلار و16 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەراورد بەدوێنێ چوارشەممە نرخی نەوت ڕێژەیەك بەرزبوەتەوە، چونكە چوارشەممە نزمترین ئاستی لە كانونی دووەمی 2021ەوە تۆماركرد.
دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی نیگەرانی لە بانکی “کرێدیت سویس” بوو كە ترس و دڵەڕاوکێی لە بازاڕە جیهانییەکان دروستکرد و هیواکانی بۆ بوژانەوەی خواستی چینی تێکشکاند.
ئەوەش دوای ئەوە هات گەورەترین وەبەرهێنەری کۆمپانیای "کرێدیت سویس" ڕایگەیاند کە ناتوانێت هاوکاری دارایی زیاتر پێشکەش بە بانکی سویسری بکات، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی پشکەکانی و پشکەکانی دیکەی ئەوروپی.
ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند، خواست لەسەر نەوتی جیهانی بە هێواشی بەرز دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی دەستپێکردنەوەی هاتوچۆی ئاسمانی و دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابوورییەکان لە چین دوای هەڵگرتنی سنووردارکردنەکانی پەیوەست بە کۆڤید -19.
ئاژانسەکە کە بنکەکەی لە پاریس لە ڕاپۆرتی مانگانەی نەوتی خۆیدا زیادیکردووە، "گەشەی خواستی جیهانی لەسەر نەوت لە ساڵی 2023 بە شێوەیەکی لاواز دەستیپێکردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بە زیادبوونی بەرچاو کۆتایی بە ساڵەکە بهێنێت".
له 8ی ئازاری 2022، نرخی نهوت بۆ 130 دۆلار بهرزبۆوه، ئهوهش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كهنرخی نهوتی بهرزكردهوهو ژمارهی پێوانهیی له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
بهنیسبهت ههرێمی كوردستانهوه بهرزبوونهوه و داكشانی نرخی نهوتی جیهانی، كاریگهری راستهوخۆی لهسهر ئابوری ههرێمی كوردستان و بارودۆخی فهرمانبهران ههیه، بهوپێیهی حكومهت مووچهی فهرمانبهرانی له داهاتی ناوخۆو فرۆشی نهوت دابیندهكات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانهش پشت بهستووه به فرۆشی نهوتی رۆژانه.