چوار ماددەی خۆراكی بۆ بەشەخۆراكی مانگانە زیادكران
07:22 - 07/03/2023
زەمەن
حکومەتی عێڕاق، پێشنیارێكی وەزارەتی بازرگانی پەسەندكرد بۆ زیادكردنی چەند مادەیەكی خۆراكی، لە سەبەتەی خۆراكی مانگانەی ڕەمەزاندا.
بەپێی بڕیارەكە، لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ئەم مادە خۆراکانە بۆ لیستی خۆراكەكانی دیكە زیادەكرێن، (نیو کیلۆ نیشاستە، یەک کیلۆ شەعریە، پێنج كیلۆ ئاردی سفر، یەک تەبەق هێلکە).
هەر بڕیارێك پەیوەست بە بەشەخۆراكی مانگانە لە عێراق دەربچێت، هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.