165 کوردستان

بارزانی له‌باره‌ی كورسی كۆتاكانه‌وه‌ هۆشداری ده‌دات

02:20 - 25/01/2023

"زەمەن"

مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆشداری له‌باره‌ی كورسی كۆتاكانه‌وه‌ هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت دەبێ ڕەچاوی ئیرادە و بەرژەوەندیی پێکھاتەکان بکرێت

مه‌سعود بارزانی لە سەلاحەددین لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی عێراق و ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا تاوتوێ کران. ھەروەھا جەخت لە پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدرال لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان کراوه‌ته‌وه‌.

باره‌گای بارزانی ده‌ڵێت بارودۆخی سیاسی ھەرێم تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و پەیوەست بە بابەتی هەڵبژاردن، سەرۆک بارزانی ئەوەی دووپاتکردەوە کە "بەلای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هەڵبژاردن بنەماو پڕەنسیپێکی نەگۆڕە بۆ شەرعیەت و حوکمڕانی، پێویستە ھەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچیت".

له‌باره‌ی كوری كۆتاكانیشه‌وه‌، بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ ڕەچاوی ئیرادە و بەرژەوەندیی پێکھاتەکان بکرێت و بۆ بابەتی مافەکانیان لە ھەڵبژاردن نابێت لە دەرەوەی ئیرادەی پێکھاتەکان ھیچ شێواز و فۆڕمۆڵێک بەسەر پێکهاتەکانی کوردستان بسەپێندرێت.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناكۆكن، له‌وانه‌ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن، یاسای هه‌ڵبژاردن، كورسی پێكهاته‌كان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن