وه‌زاره‌تی دارایی گشتاندنی خه‌رجی و داهاتی 2023ی بڵاوكرده‌وه
08:18 - 24/01/2023
"زەمەن"
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، گشتاندنی تایبه‌ت به خه‌رجی و داهاتی ساڵی 2023 بڵاوكرده‌وه، كه نه‌سریه
و سوته‌مه‌نی و به‌خشینی مانگانه بۆ داموده‌زگاكان خه‌رج ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، گشتاندنی
دارایی ژماره (2)ـی تایبه‌ت به خه‌رجی و داهاتی ساڵی 2023 بڵاوكردهوهو ئاراسته‌ی
گشت وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌كان كراوه.
له خاڵێكیدا هاتووه پاره‌ی مانگانه‌ی خواردنی نه‌خۆشخانه و خواردنی
به‌ندیه‌كان و خاوێنكردنه‌وه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كان وفڕۆكهخانهكان و جیا له پێشینه‌ی
به‌رده‌وامی مانگانه‌ی فه‌رمانگه‌كان خه‌رجده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی، باسیله‌وه‌شكردووه، ته‌نیا
تا بڕی دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دینار له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی كڕینه‌وه ئه‌نجامده‌درێت
و تا بڕی 100 ملیۆن دینار، پێویسته له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی كڕین بوونی سێ ده‌رخسته‌وه
(عرض) هه‌بێت و له‌و بڕه‌ش زیاتر پێویسته له‌ڕێگه‌ی كهمگهرییهوه (مناقصه) بۆ
كڕین و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان ئه‌نجامبدرێت.