203 کوردستان

نرخى دۆلار بەرزبووەوە

12:58 - 24/01/2023

زەمەن_ئابورى

نرخی دۆلار و دراوه‌كان بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و دۆلار بەرزبووەوە.


ئه‌مڕۆ سێشەممە‌، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی "زه‌مه‌ن" له‌ بۆرسه‌ی دراوی به‌غداو هه‌رێم-ه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، نرخی 100 دۆلار به‌ 160 هه‌زار دیناره‌‌ بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 160 هه‌زار و 250 دینارە.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد، بەڵام نزیكەی دوو مانگە بازاڕ شێواوە و دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوەو 19ی كانوونی دووەمی 2023، بەرزترین نرخی لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا تۆماركرد.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)

 100 دۆلار به‌ 160 هه‌زار دیناره‌.
100  پاوه‌ن بە 197 هەزار دیناره.
 100 یۆرۆ به‌ 173 هه‌زار دیناره‌.
100 لیره‌ی توركی به‌ 9 هه‌زار  دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 3 هه‌زارو 600  دیناره‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن