234 جیهان

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا:
رۆژئاواییەکان زۆر فێڵبازانە مامەڵە دەکەن و کەف لە دەمیان دێتە دەرەوە

10:05 - 19/01/2023

زەمەن

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا، ڕەخنەی توند لە وڵاتانی رۆژئاوا دەگرێت و پێیوایە لە پرسی ئۆكراینادا فێڵبازانە مامەڵە دەكەن.

سێرگی لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە چالاکییە دیپلۆماسییەکانی روسیا لە ساڵی ٢٠٢٢دا، وتی ئەوەی ئەمڕۆ لە ئۆکراینا روودەدات لە ئەنجامی ئەو جەنگە جیهانی و تێکەڵاوەیە کە ئەمریکا ساڵانێکی دوورودرێژە لە دژی روسیا ئامادەی دەکات.

وتیشی "ئەورووپا سەربەخۆیی خۆی لەدەستداوە. بەیاننامە هاوبەشەکەی ناتۆ و یەکێتی ئەورووپا راستەوخۆ ئەورووپییەکانی كرده‌ پاشکۆی هاوپەیمانێتی باکووری ئەتڵەسی".

وەزیری دەرەوەی روسیا سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە رۆژئاوا پاڵپشتییەکی تەواو گشتگیری ئۆکراینای کرد لە دژی روسیا و رایگه‌یاند: "هاوبەشە رۆژئاواییەکانمان زۆر فێڵبازانە مامەڵە دەکەن کاتێک کەف لە دەمیان دێتە دەرەوە و رەتیدەکەنەوە کە لەگەڵ روسیا لە شەڕدان و دەڵێن هاوکاری ئۆکراینا دەکەن لە مامەڵەکردن لەگەڵ دەستدرێژی و گەڕاندنەوەی خاکەكه‌ی".

جەختی لەوەش کردەوە کە ئیتر پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و وڵاتانی رۆژئاوا وەکو پێشوو نابێت.

سێرگی لاڤرۆڤ، رەخنەی لە پێشنیازه‌ ١٠ خاڵییەکەی ئاشتیی له‌لایه‌ن سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکییه‌وه‌ گرت و باسی لەوە کرد، ئامادەی وەڵامدانەوەی پێشنیازی دانوستانی جددین لەگەڵ ئۆکراینا بەڵام پێشنیازێکی له‌وشێوه‌یه‌ جددییان لە کیێڤه‌وه‌ پێنه‌گه‌یشتووه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن