بههۆی سهرماوه له ئهفغانستان 24 كهس گیانیان له دهستدا
05:48 - 16/01/2023
"زەمەن"
بەهۆی نالەباری رەوشی
کەشوهەوا و سەرماوسۆڵەوە لە ئەفغانستان، ٢٤ کەس گیانیان لەدەست دا.
راگەیاندنهكانی ئەفغانستان
بڵاویانكردهوه، ئەو سەرما توندەی ماوەی چەند رۆژێکە ئەفغانستان، بەتایبەتی
ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، گیانلەدەستدانی چەند کەسێکی
لێکەوتووەتەوە.
بەپێی ئامارەکان لە ویلایەتی
بادغیس پێنج کەس کە چواریان منداڵن؛ لە ویلایەتی هێرات و ویلایەتی بەغلان نۆ منداڵ
کە لە کۆڵانەکاندا دەژین؛ لە ویلایەتی خۆست پێنج کەس؛ لە ویلایەتی فاریاب دوو کەس؛
لە ویلایەتی جۆزجان دوو کەس و لە ویلایەتی سەرپول یەک کەس لە سەرمادا رەقبوونەتەوە
و گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە، باس لەوە
کرا کە سەدان کەس بەهۆی "Hypothermia" (دابەزینی لەڕادەبەدەری پلەی گەرمی جەستە) سەردانی
نەخۆشخانەکانیان کردووە و هەزاران سەرئاژەڵیش بەهۆی سەرماوە لەناوچوون.
لە ئەفغانستان بەشێکی زۆری
هاووڵاتییان کە هەژاران و داهاتیان کەمە، بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە ناتوانن لە
وەرزی زستاندا دار و خەڵووز بکڕن.
هەروەها لە وەرزی
سەرماوسۆڵەدا، بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەواوە، هاتوچۆکردن سەخت دەبێت و
رێکخراوەکانی گەیاندنی هاوکاریش دووچاری ناڕەحەتی دەبن لە گەیشتن بە خانەوادە
هەژارەکان.