فۆڕمى دامەزراندن بۆ پاسەوانى سنور بە فەرمى کەوتە کار
09:10 - 16/01/2023
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتى ناوخۆى عێراق
فۆڕمى دامەزراندنى بۆ پاسەوانى سنور بە فەرمى خستە کار و سێ هەزار کەس دادەمەزرێن.
کاروان خۆشناو، وتەبێژی
ناوچەی یەکی پاسەوانی سنور لە پەیامێکدا رایگەیاند، فۆرمەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ کارا دەبێت و لەئێستادا هاوڵاتیانی هەرێم دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن، دوای
ئەوەی شەوی رابردو دهرگای دامهزراندن بۆ 3000 کەس کرایەوە تاوەکو بتوانن لە ریزی
هێزهكانی پاسهوانی سنور خزمەت بکەن.
ئاماژەی بەشکرد، دەرفەتی
دامەزراندنەکە بۆ هەمو عێراق دەبێت، بەڵام پشکی سەرەکی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی
کوردستان دەبێت، دامەزراندنەکەش لەرێگەی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی دەبێت.
دوای بڕیاری حکومەتی
عێراق بۆ بڵاوکردنەوەی هێز لە سنورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان تائێستا کاتی
بڵاوە پێکردنی ئەو هێزەو جۆری هێزەکە ڕون نیە. بەتایبەت کە لەئێستادا نزیکەی نۆ
هەزار هێزی پاسەوانی سنوری عێراق لە هەرێم هەن و ئەرکیان پاسەوانی سنورە و لە
ناحیەی مەیدان لە گەرمیانەوە تا دەروازەی سیمێلکا بڵاو بونەتەوە.
بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە لێرە کلیک بکە