د. ساماڵ مانیی، كتێبێكی فەلسەفی بڵاودەكاتەوە
11:02 - 08/01/2023
كولتووری زەمەن
د. ساماڵ مانیی،
دژە تێزێک لە سەر تێزێکی بەناوبانگی فەیلەسووفی مەزن و ڕادیکاڵ 'کواین' لە ٢٠٠١ دا
دەنوسێت، ئەم دژە تێزە فەلسەفیە متمانەی زانکۆی لەندەن-ی دەدرێتێ و (٢٢ ساڵ لەمەوبەر)
پەسەند دەکرێت.
ویلارد ڤان ئۆرمەن کواین (١٩٠٨-٢٠٠٠) ژیاوە، جێدەستی
دیارە لە بواری فەلسەفەدا، فەیلەسوفێکی کاریگەر بووە لە سەر زۆرفەیلەسوفیتر و ڕەوتە
فەلسەفیەکان لە سەدەی بیستدا.
ئەم دژە تێزە فەلسەفیەی
د. ساماڵ مانیی، بە زمانی ئینگلیزی لە کوردستاندا لە ٢٠٠٣ وە کە گەڕابۆوە لە زانکۆکانی
کوردستان دا بەشی فەلسەفە دروست بکات، لە پرۆسەکانی دامەزراندن و یەکسانی بڕوانامەدا
هەروەهاش لە هەوڵی تەرجومەکردنی تێزەکەیدا بۆ سەرزمانی کوردی ، نوسخە ئۆریجیناڵە ئینگلیزیەکەی
دەستاو دەست دەکات لە زانکۆکان و دەزگا و تۆمارگا پەیوەندیدارەکاندا بە دیجیتاڵ و
لەسەر کاغەز. بەڵام تەنها ئەمساڵ و لە میانەی پرۆژە نووسینێکی نووسەرەکەیدا کە تایبەت
بوو بە فەیلەسوفە ڕادیکاڵە ناودارەکەی ناوەندی سەدەی ڕابوردوو 'کواین' بە زمانی
کوردی، بۆ یەکەم جار لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لە مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ دا لە
کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
كولتووری زەمەن لەسەر كتێبەكەی لە د. ساماڵ مانیی پرسی:
پرۆژە نووسینەکەت
لەسەر کواین بریتی بوون لە دوو کتێب، ئەو دوو کتێبە هەموو تێڕوانینەکانی کواین دەردەخات؟
دەقی وەڵامەكانی د. ساماڵ مانیی:
کتێبی یەکەمم 'تێگەیشتن؛کواین'. کتێبی دووەمم لەسەر کواین، 'مەحاڵبوون و ڕێژەیبوونی
ئۆنتۆلۆجی؛ زمان ، مێسک، مانا'، زۆر لە تێڕوانینە فەلسەفیەکانی کواین دەردەخات، بۆهەر
کەسێک کە بیەوێت ئاشنا بێت بە تێڕوانینی کواین، یان بۆ کەسێک کە بیەوێت توێژینەوە
لەسەر کواین بکات، هەردوو کتێبەکەم بەسوود و گرنگ دەبن بۆیان. بەڵام کواین زۆری
نووسیوە و پرسیتر هەن کە کواین لەسەری نووسیوون لە فەلسەفەدا، ئاماژەم بە نووسینەکانی
کواین کردوە لە کتێی 'تێگەیشتن؛ کواین'
دا، دەیبینن زۆرن.
ئەوەندە وهەتا ئێرە
ئەو دوو کتێبەم کە پرۆژە نووسینیێک بوون لەسەر کواین، ئەرکی خۆی بەجێ هێناوە و باش
کواین بە خوێنەرانی فەلسەفە دەناسێنیت. کواین مەقالە فەلسەفیەکانی دە هێندەی کتێبەکانی
دەنگی ئەدایەوە چونکە نووسینەکانی کواین ڕادیکاڵ و هەژێنەر بوون، پرنسیپی کارپێکراوی
فەلسەفی بنچینەیی هەڵدەوەشاندەوە. من لە بیرمە کواین لە ساڵانی نەوەدەکانی ژیانیدا
بوو کە دەچوە هەر کۆنفرانسێکی فەلسەفەوە، ئاڕاستەی کۆنفرانسەکەی بە دیبەیتکردن ئاوەژوو
دەکردەوە و دەیهەژاند.
لە سۆشیال میدیاوە-
لە فەیسبووکەوە داوام لەو بەڕێزانە کرد کە خاوەنی دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەن، وەرگێڕێک
ڕاسپێرن کتێبەکانی کواین بە کوردی بڵاوبکاتەوە بەرلەوەی من ئەو دژە تێزە لەسەر کواین
بڵاوبکەمەوە لەکتێبی 'مەحاڵبوون و رێژەیی بوونی ئۆنتۆلۆجی؛ زمان مێشک، مانا'. چونکە
کواین فەیلەسوفێکی مەزنە.