شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرادەکات؟

11:30 - 02/12/2022 1266 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل

 شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 2-12-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
بەهۆی کارەکەتەوە داوات لێدەکرێت گەشت بکەیت، ئەم بڕیارەش بۆ خێزانەکەت قورس دەبێت بەڵام کاریگەری باش دەبێت.


گا (4/20 بۆ 5/20)
هاوپیشەکانت لێت ڕازین و بەکەسێکی بەتوانا ستایشت دەکەن، خۆشەویستەکەت زۆر توڕەیە و هەوڵبدە لێی دوورکەوەرەوە.


دووانە (5/21 بۆ 6/21)
بۆ کارە نوێکەت پرس و ڕا بە هاوڕێکانت بکە و سوود لە بیرۆکەکانیان وەرگرە، پەلە مەکە لە هەڵبژاردنی کەسێک بۆ هاوبەشی ژیانت.


قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
کارێکی نوێت پێ ڕادەسپێردرێت و دڵخۆش دەبیت، بەڵام گوێ بۆ هەندێک کەس مەگرە، گرنگی بە هاوسەرەکەت بدە و بیبەرە دەرەوە.


شێر (7/23 بۆ 8/22)
لەگەڵ ئەندامێکی خێزانەکەت نێوانتان باش نیە و هەوڵبدە یەکتریتان خۆش بوێت، کەمێک دۆخی تەندروستیت تێک دەچێت.


فەریک (8/23 بۆ 9/22)
لە شوێنی کارەکەت ئیرەیی بە هاوڕێیەکت دەدەیت ئەمەش زیانت پێ دەگەیەنیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت جیا دەبیتەوە.


تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هەوڵی زۆر دەدەیت بۆ کارەکەت و پلەت بەرز دەبێتەوە، هاوسەرەکەت پشتگوێی خستوویت و خەرجییەکانی زۆر کردوە و بێزاری کردوویت.


دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
پێویستە زیاتر پەرە بەتواناکانت بدەیت و خۆت بسەلمێنیت، ڕەخنەی زۆر لە خۆشەویستەکەت مەگرە چونکە خۆشت هەڵەت هەیە.


کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هەوڵبدە بەرگەی ئازار بگریت تا هاوسەرەکەت دێتە سەر ڕێگەی ڕاست، گرنگی بەوەرزش کردن بدە و ئاوی زۆر بخۆرەوە.


گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بەهۆی ئەوەی گرنگی بە ژیانی خەڵکی دەدەیت، دۆخی خێزانەکەت بەرەو خراپبوون دەچێت، ناو بەناو پشکنین ئەنجامبدە.


سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
کەسێکی ئینکار و خۆپەرستی، واز لە خۆشەویستەکەت بێنە چونکە لەگەڵت ڕاستگۆ نیە، تووشی پەتا وەرزییەکان دەبیت.


نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
تووشی گرفتێکی خێزانی دەبیت و هەوڵ نادەیت چارەسەری بکەیت چونکە دەتەوێت تەنها خۆت باش بیت ئەمەش زیان بە کەسایەتیت دەگەیەنێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن