باندێكی گه‌وره‌ی دزینی نه‌وت ده‌ستگیر كران
04:07 - 24/11/2022
زەمەن_عێراق
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق،
ده‌ستگیركردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باندێكی گه‌وه‌ری دزین و به قاچاغبردنی نه‌وتی
عێراقی راگه‌یاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە
24/11/2022، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگای هەواڵگریی عێراق، پووچەڵکردنەوەی دوو هه‌وڵی
دزینی نەوت و دەستبەسەرداگرتنی 10 شوێن و 22 ئۆتۆمبێلی راگه‌یاند، کە لە ناوچە جیاوازەکاندا
بۆ به قاچاغبردنی نه‌وت بەکارهێنراون.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه،
"دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەردەوامە
لە ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەکانی بۆ سنووردارکردنی کەیسەکانی قاچاخچێتی نەوت و پاشماوه‌كانی،
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا توانراوه لە پارێزگاکانی بەغدا، بەسرە، کەرکوک و ئەنبار،
دەست بەسەر 10 شوێندا بگرن كه كاری قاچاغبردنی نه‌وتی تێدا ده‌كرا."
له به‌شێكی دیكه‌ی
راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، "دوو هه‌وڵی دزینی نەوت له بۆرییه نه‌وته‌كانی
پارێزگای به‌سره پووچەڵ كراوه‌ته‌وه، كه هه‌ستابوون بە کوونکردنی یەکێک لە بۆرییە
نەوتییەکان، هه‌ر له‌و شوێنانه‌ش دەست بەسەر 22 ئۆتۆمبێلی سەرپێچیکاردا گیراوه كه
بۆ به قاچاغبردنی نه‌وت به كار هاتوون.