142 کوردستان

مووچە و بودجەی لیوای 20ی ھێزەکانی پێشمەرگە لە پڕۆژه‌ یاساى بودجەی 2023ی عێراقدا جێگیر کرا

03:57 - 24/11/2022

زەمەن_هەرێمى کوردستان


ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايده‌گه‌یه‌نێت، مووچە و بودجەی لیوای 20ی ھێزەکانی پێشمەرگە لە پڕۆژه‌ یاساى بودجەی 2023ی عێراقدا جێگیر کرا.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ى تشرینى یه‌كه‌م، دیلان غه‌فور، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، “لە دوای هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ بەدواداچوون لەبارەی جێگیرکردنی لیوای 20ی ھێزەکانی پێشمەرگە و مووچە و بودجە و مافەکانیان، ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێزان ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆن و مەلا کەریم شکور ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، سەردانی بەڕێز وەزیری بەرگری عێراقمان کرد و تەئکیدمان لە داواکەمان کردەوە”.

وتیشى: “بە خۆشحاڵییەوە بەڕێزیان پێی ڕاگەیاندین مووچە و بودجەی لیوای 20ی ھێزەکانی پێشمەرگە لە پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2023دا جێگیر کراوە”.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن