573 هەمەڕەنگ

مەریوان سەفائەدین (هەنگاو هەنگاو) بڵاودەكاتەوە

12:15 - 08/10/2022

زەمەن – هونەری

هونەرمەندی گۆرانیبێژ مەریوان سەفائەدین، نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (هەنگاو هەنگاو) بڵاوكردەوە و چەند بەرهەمێكی دیكەشی ئامادەن.

هونەرمەند مەریوان سەفائەدین لە لێدوانێكدا رایگەیاند "ئێستا بەرهەمە هونەرییەكانی تەواو بوون و چاوەڕێی كاتێكی گونجاو دەكات بۆ بڵاوكردنەوەیان، بەڵام سەرەتا دەیەوێ بە بەرهەمێكی جوان و ناوازە بە گوێگرانی ئاشنا بێتەوە كە میلۆدی خۆیەتی، بەڵام سەرجەم ئەو هاوڕێیانەشی كە بەشداری ئەم بەرهەمانەیان كردووە خاوەنی بەرهەمەكانن".

ناوبراو روونیكردەوە، ئەم بەرهەمە نوێیەی، هەنگاو هەنگاو، هۆنراوەی محەمەد پاكژ و میلۆدی خۆیەتی و شاد نامۆ كاری موزیك و میكس و ماسترینی بۆ كردووە، هەروەها زیاد ساڵح كاری وێنەگرتنی بۆ كردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن