278 کوردستان

وەزارەتی کارەبا: پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان هاوشێوەی کارتی مۆبایل دەکەینە کارت

09:33 - 25/09/2022

زەمەن_هەرێمى کوردستان


بریکاری وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رايگەیاند، پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان هاوشێوەی کارتی مۆبایل دەکرێتە کارت.


کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "پلانی وەزارەتی کارەبا ئەوەیە سیستەمی پری پەید جێبەجێ بکرێت، کە ھاوشێوەی کارتی مۆبایل ھاوبەشانی کارەبا بەکاری دێنن، پڕۆژەکە وەک تاقیکردنەوە لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر و بازاڕی دھۆک دەستیپێکردووە، ئەوانەی سیستەمی پری پەید بەکار دێنن دەتوانن لێیان بپرسن چەند سوودی ھەیە و نرخی کارەباش کەمتر لەسەریان دەکەوێت.''

دەشڵێت: "ئەگەر سیستەمەکە سەرکەوتوو بێت و لەگەڵ کۆمپانیا گەیشتینە ڕێککەوتن، ئەوە ڕەزامەندیی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران وەردەگرین بۆ ئەوەی لە ھەموو کوردستان جێبەجێ بکرێت، چونکە سیستەمەکە کاریگەریی دەبێت لەسەر ڕەوشی کارەبا و خەرجی کەم دەکاتەوە و داھات زیاد دەکات''.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن