386 جیهان

به‌فه‌رمانی پۆتین گۆڕانكاری له‌ سه‌ركردایه‌تی سوپای ڕوسیا كرا

05:11 - 24/09/2022

"زەمەن"


ڕوسیا، ئه‌مرۆ شەممە، گۆڕینی ئەو ژەنەراڵەی ڕاگەیاند کە بەرپرسیارە لە بواری لۆجستی سوپا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا کەلێنەکانی لەم بواره‌دا ئاشکرا کرد بوو.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری سوپا رایگەیاندووە، "بەهۆی گواستنەوەی بۆ پۆستێکی دیکە، دمیتری بولگاكوڤ ژەنەڕاڵی سوپا لە پۆستی جێگری وەزیری بەرگری لابراوه‌.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ژەنەڕاڵ میخائیل میزینتسێڤ (٦٠ ساڵ) شوێنی ئەو گرتۆتەوە، کە تا ئەو کاتە سەرۆکی ناوەندی کۆنترۆڵی بەرگری نیشتمانی بووە، ئێستاش دەبێتە بریکاری وەزیری بەرگری "بەرپرس لە پێداویستییە ماددی و تەکنیکیەکان بۆ هێزە چەکدارەکان"، بەپێی هەمان سەرچاوە.

میزینتسێڤ لە ماوەی کارکردنی درێژخایەنی سەربازیدا چەندین پۆستی لەناو ئەرکانی گشتیدا هەبووە.

بەهۆی ڕۆڵی لە گەمارۆی شاری ماریۆپۆلی ئۆکرانیا کە لە مانگی ئایاری ڕابردوودا كه‌ لەلایەن هێزەکانی ڕوسیاوە دەستی بەسەردا گیرا، له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه‌ سزای بەسەردا سەپێندرا.

ئەم گۆڕانکارییە لە ئەرکانی گشتیی ئۆکرانیا لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو ڤلادیمێر پوتین سەرۆک کۆماری تورکیا کۆکردنەوەی سەدان هەزار ڕوسی بۆ پشتیوانی لە لەشکرکێشی بۆ سەر ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن