به‌شێكی شاری شنۆ كه‌وته ده‌ست خۆپیشانده‌ران
09:17 - 24/09/2022
تایبه‌ت به زه‌مه‌ن
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان
له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وامن، شه‌وی رابردوو ئاڵۆزی و گرژیه‌كان زۆر
زۆربوون و به‌پێی زانیاری میدیاكان و چالاكی خۆپیشاندانه‌كان، حكومه‌ت كۆنترۆڵی له‌سه‌ر
هه‌ندێك ناوچه‌ی شاری شنۆ له‌ده‌ستداوه‌و نه‌ماوه و شاره‌كه كه‌وتۆته ده‌ست
خۆپیشانده‌ران.
شه‌وی رابردوو ناڕه‌زایه‌تیه‌كان
له شاره‌كانی، سنه، ته‌ورێز، دێولان، دیوانده‌ره، پیرانشه‌هرو بۆكان و مه‌هاباد، تاران، ئه‌سفه‌هان،
كه‌ره‌ج، دژی گیان له‌ده‌ستدانی ژیلا ئه‌مینی به‌رده‌وام بوو.
له‌شاری شنۆ جیاواز له‌شاره‌كانی دیكه، ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان فراوان بوو،
خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ری ناڕازی، هه‌ندێك جێگایان كۆنترۆڵكردووه و به‌پێی ئه‌و گرته
ڤیدیۆیانه‌شی بڵاوبونه‌ته‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر كۆببونه‌وه‌و هیچ هێزێكی ئه‌منی له‌شاره‌كه‌دا
نه‌بوو.
به‌پێی زانیاریه بڵاوكراوه‌كان كۆنترۆڵی به‌شێكی زۆری شاری شنۆ له ده‌ست
حكومه‌ت نه‌ماوه.
ته‌له‌فزیۆنی "كورد كه‌ناڵ" كه كه‌ناڵی فه‌رمی حیزبی دیموكراتی
كوردستانی ئێرانه، شه‌وی رابردوو بڵاویكرده‌وه كه شاری شنۆ له‌ده‌ست لاوانی
راپه‌ڕیوو دایه.
له‌چه‌ند رۆژی رابردودا ده‌یان كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه
به "تاوانی ئاژاوه‌گێڕی" ده‌ستگیركراون و تائێستا نازانرێت له‌چ شوێنێك
به‌ندكراون.
ماوەی ھەفتەیەکە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە بەرامبەر
گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بەردەوامە و ٨٥ شاری ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستانی
گرتووەتەوە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش کاردانەوەی فراوانی سیاسی بەدوای خۆیدا ھێناوە.
بەپێی دوایین ئامار لە خۆپیشاندانەکاندا ٣٢ کەس گیانیان لە دەستداوە کە ١٦یان
خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانن، ھەروەھا زیاتر لە ٧٥٠ کەسی تریش برینداربوون و سێ ئەندامی
ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانیش کوژراون.
بەگوێرەی ئاماری رۆژی پێنجشەممە 22-9-2022ی رێکخراوەکانی
مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە شاری ورمێ چوار هاونیشتمانی بە ناوەکانی فەرجاد
دەروێشی، عەبدوڵڵا محەممەدپوور، مەتین عەبدوڵلاپوور، دانش راهنوما لە خۆپێشاندانەکاندا
کوژراون.
لە شنۆ، سێ هاونیشتمانی بە ناوەکانی، ئەمین مەعریفەت، میلان
حەقیقی، سەدرەدین لێتانی، و لە دیواندەرە دوو هاونیشتمانی بە ناوەکانی فوئاد قەدیمی
و موحسین محەممەدی کوژراون. هەروەها فەرەیدوون مەحموودی لە سەقز، مینوو مەجیدی لە
کرماشان، سەعید محەممەدی لە شائاباد، موحسین قەیسەری لە ئیلام، رەزا لوتفی لە دێولان
و زەکەریا خەیاڵ لە پیرانشار گیانیان لەدەستداوە.
رۆژی چوارشەممە، 21-9-2022 داواکاری گشتی کرماشان رایگەیاند،
"لە کرماشان دوو خۆپێشاندەر گیانیان لەدەستداوە"، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکخراوەکانی
مافی مرۆڤ ناسنامەی یەک لە کوژراوەکانیان بۆ دەرنەکەوتووە و بە گوێرەی داواکاری
گشتیی کرماشان، ژمارەی کوژراوانی رۆژهەڵات تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتووەتە 16 کەس.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماری بریندارانی
بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە دەستپێکی خۆپێشاندانەکانەوە تا ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە
22-9-2022 نزیکەی 733 هاونیشتمانی لە لایەن هێزە تەناهییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە
برینداربوون