سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد لە ئێران دەستگیرکرا
08:02 - 23/09/2022
زهمهن - كوردستانی
لە رۆژهەڵاتی
کوردستان، سیاوەش حەیاتی، سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی
کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیرکرا".
سهرلهبهیانی
ئهمڕۆ ههینی، بەرەی یەکگرتووی کورد لە راگەیاراوێکدا دهستگیركردنی سیاوەس حەیاتی
بە "بەدیلگرتن" وەسفکرد و رایگەیاند: "رۆژی هەینی 1 رەزبەری 1401 هەتاوی،
سیاوەش حەیاتی دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد بە شێوەیەکی نایاسایی و ناڕەوا لە لایەن
هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا".
راگەیاندراوەکە
ئهوهشی خستۆته روو کە "چارەنووس و شوێنی راگرتنی ناوبراو ناڕوونە و بەرپرسانی
ئەمنی خۆیان لەوە دەپەڕێنن لەسەر دۆخ و تۆمەتە لەپاڵ دراوەکانی ناوبراو بەرچاوڕوونی
بدەنە خەڵک و ئێمە و بنەماڵەکەی".
بەرەی یەکگرتووی
کورد وێڕای شەرمەزارکردنی "بەدیلگرتنی ناڕەوا"ی سیاوەش حەیاتی، بەڵێن دەدات
تاوەکو چەسپاندنی مافە نەتەوەییە مۆدێرنەکانی نەتەوەی کورد لە تێکۆشان نەوەستێت.
بەرەی یەکگرتووی
کورد لە ساڵی 2005، به هەوڵی نوێنەری کۆچکردووی شاری سنه، ئەندازیار بەهائەدین ئەدەب
و چەند چالاکوانێکی کورد دامەزرا، ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئێستا و پێشووی رۆژهەڵاتی
کوردستان ئەندامی بەرەکەن.
ڕاگەیەندراوی بەرەی یەكگرتووی كورد
بەرەی یەكگرتووی كورد بەبۆنەی دەسبەسەركردنی “” ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە بەم چەشنەیە:
– نەتەوەی خۆڕاگری كورد
– هاونیشتمانیانی مافویست و ئازادیخواز
– كۆمەڵگای مەدەنیی بەهەڵوێست
– ئازادیخوازانی ئێران
– ئەندامان و لایەنگرانی بەرەی یەكگرتووی كورد
هاتنە ئارای ڕەوتێكی نوێ لە ژیان و تێكۆشان و چەسپاندنی فۆرمێكی جیاواز لە هەبوون و پێناسە و هێژمۆنیككردنی گوتارێكی خۆڕاگرانە و دادپەروەرانە و سەروەریخوازانە لە كات و شوێنی ئێستای كوردستان و ئێراندا پێویستی بە خوێندنەوەیێكی قووڵ و فرەڕەهەندی سەردەمیانە و هەنگاوەكانی هێژمۆنی دەسەڵاتی زاڵە، كە ئێمەش وەك ڕێكخراوەیەكی سیاسی هەوڵمان دا ئەركی خۆمان بە شێوازێكی مەدەنییانە بە پاڵپشتیی خەڵكی خۆمان بە باشترین شێواز وەك بەشێك لە بزووتنەوەی كورد بەجێ بێنین.
هاوڕێیانی خۆشەویست بەداخەوە وەك ئاگادارن لەم چەن ڕۆژەدا سەدان ڕۆڵەی گەنج، كەسایەتی و كەسانی خۆشناوی گەلە وەزاڵەهاتووەكەمان بەبیانووی ئیدانەكردنی كوشتنی شەهید “ژینا_ئەمینی” لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەسبەسەر كراون، لە درێژەی ئەم كارەساتانەدا كە دەسەڵات ڕۆژانە دەیخۆلقێنێ، ڕۆژی هەینی ١ ڕەزبەری ١٤٠١ هەتاوی بەڕێز “سیاوەش_حەیاتی” دەبیری بەرەی یەكگرتووی كورد بە شێوەیێكی نایاسایی و ناڕەوا لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەسبەسەر كران.
ئەمه له كاتێكدایە كە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی نابراو ناڕوونە و بەرپرسانی ئەمنی خۆیان لەوە بواردووە لەسەر دۆخ و تۆمەتە وەپاڵدراوەكانی ناوبراو بەرچاوڕوونی بدەنە خەڵك و ئێمە و بنەماڵەی بەڕێزیان، بۆیە ئێمه وەك بەرەی یەكگرتووی كورد بە ئەركی خۆمان ئەزانین ئیدانەی دەسبەسەركردن و ڕاگرتنی نایاسایی بكەین و داواكارین ئێوە هاونیشتمانیانی ئازیزیش هاوڕێ و هاوكارمان بن.
بەرەی یەكگرتووی كورد وێڕای شەرمەزاركردنەوەی بەدیلگرتنی ناڕەوای ئاغای حەیاتی بەڵێن دەدات هەتاكوو چەسپاندنی مافە نەتەوەییە مۆدێڕنەكانی نەتەوەی كورد لە تێكۆشان نەوەستێت.
بەرەی یەكگرتووی كورد
١ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی