289 جیهان

به‌وێنه‌.. له‌تاران خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی حكومه‌ت به‌رێوه‌چوو

01:57 - 23/09/2022

زه‌مه‌ن -

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ هەینی دوای خوێندنی نوێژی هەینی لە هەموو ئێران خەڵکی نوێژخوێن هاتنە سەر شەقام.

ئاژانسه‌كه‌ باسشی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ ئەو خۆپیشاندانە بۆ ئیدانە کردنی گردبوونەوە نایاساییەکانی ئەم رۆژانەی دوایی و "سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز، پێغەمبەر، ئاگرتێبەردانی هەندێک لە مزگەوتەکان و ئاڵای ئێران و سووکایەتی بە باڵاپۆشی ژنان و هەروەها خەسار لە داراییە گشتییەکان بەڕێوەدەچێت".

خۆپیشاندەران لە دروشمدانەکانیاندا داوایان لە دەسەڵاتی داد کرد بەزووترین کات لە هەوڵێکی بەپەلە و شۆڕشگێڕانەدا بە گوێری یاسا خۆپیشانده‌ران و ئەوانەی خەساریان لە داراییە گشتییەکان داوە دادگایی بکات و ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن