ئیبراهیم تاتڵیسەس نەخۆشخانەی بەجێهێشت
11:25 - 26/08/2022
زهمهن – ههمهڕهنگ
هونەرمەند ئیبراهیم
تاتڵیسەس کە لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شارۆچکەی بۆدروم سەربە پارێزگای موغڵا بریندار
بوو، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، نەخۆشخانەی بەجێهێشت.
تاتڵیسەس راستەوخۆ
دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە، بەرەو ئەو چێشتخانەیەی یاڵیکاڤاک بەڕێکەوت کە بڕیار
وابوو بچێتە سەر ستەیج و گۆرانی بۆ هەوادارانی بڵێت.
هونەرمەند ئیبراهیم
تاتڵیسەس کە لەسەر ویلچەر بوو، چووە سەر ستەیج و چەند گۆرانییەکی بۆ هەوادارانی چڕی.
ناوبراو باسی لە
ساتەوەختی رووداوەکە کرد و رایگەیاند کە دوو گاشەبەرد رێگرییان لە کەوتنەخوارەوەی
ئۆتۆمبێلەکەی بۆ ناو کەندەڵانەکە کردووە.
تاتڵیسەس راشیگەیاند
کە کوڕەکەی ئیدۆ تاتڵیسەس کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی پێشەوە بووە، دوای ئەوەی بینیوویەتی
کە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان ئاگری گرتووە، داوای یارمەتی لە رێبوارانی سەر رێگاکە
کردووە ئاگرەکە بکوژێننەوە. دوای ئەوەی بههانایانهوهچون و ئاگرەکەیان کوژاندبووەوە،
و وتی: "دوای ئەو رووداوەی بەسەرماندا هات، من لێرەم، چونکە بەڵێنم بە هەوادارانم
دابوو. بێگومان لێرەوە دەمەوێت سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە و پۆڵیس و جەندرمە
و نەخۆشخانەکەمان بکەم".
دوێنێ لە شارۆچکەی
بۆدروم لە ئەنجامی پێکدادانی مینی پاسێک و بارهەڵگرێک، پێنج کەس برینداربوون کە یەکێک
لە بریندارەکان هونەرمەند ئیبراهیم تاتڵیسەس بوو.
مینی پاسەکە کە
ژمارەی تابلۆکەی 35 GH 063 بوو و لە ناوەندی بۆدروم-ەوە بەرەو گەڕەکی یالیکاڤاک دەڕۆیشت، بەهۆی
خلیسکی رێگاکەوە خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشا کە ژمارەی تابلۆکەی 48 BZ 087 بوو.
لە روونکردنەوەیەکدا
کە لەلایەن ئەو نەخۆشخانەیە بڵاوکرابووەوە کە ئەو هونەرمەندە چارەسەری لێوەردەگرت،
ئاماژە بەوە کرابوو کە تاتڵیسەس تەندروستیی باشە و تەنها شکان لە ئێسکی پەنجەی پێیدا
هەیە.