یەكێتی دەڵێ؛ بۆچونمان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیە سەبارەت بە دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردن
10:22 - 16/08/2022
زەمەن – هەرێمی كوردستان
هەرێم کەمال
ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کە هاوکات ئەندامی
سەرکردایەتی ئەو حزبەشە، سەبارەت بە بۆچوونی حزبەکەی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی
عێراق و دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن، دەڵێت" ڕای یەکێتی لەگەڵ ڕای چوارچێوەی
هەماهەنگییە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنەکان.
سەرۆكی
فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەیش بۆ ئەوەدەكات :" ڕه‌وتی سه‌در باش ده‌زانێت كه ئه‌گه‌ر
بیه‌وێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت ئه‌مانه میكانیزمی
ده‌ستوریی هه‌یه، ئه‌مه واقیعێكه ناكرێت ئه‌مانه هه‌مووی پێشێلی ده‌ستوری بكرێت،
له به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نێكی سیاسی ده‌یه‌وێت ئه‌مه كارێكه گونجاو نییه".
سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق
لە هەرێمی کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت: ئاگادارنیم هیچ لایەک ئەو
داوایەی لە لایەنە کوردییەکان کردبێت بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق لە
هەرێمی کوردستان، بەڵام ئێستا په‌رله‌مانی عێراق شوێنه‌كه‌ی گونجاو نه‌ماوه بۆ
دانیشتنی په‌رله‌مان، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌وانه‌یه ئارامترین شوێن بێت بۆ
به‌ستنی دانیشتنه‌كانی پەرلەمانی عێراق. "