هێزێكی چەكدار لە بەردەم بینای شارەوانی سلێمانی بڵاوەیپێكراوە
10:04 - 16/08/2022
زەمەن - سلێمانی
پەیامنێری
"زەمەن" لە شاری سلێمانی ئاشكرایكرد لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆوە هێزێکی چەکدار
لە دەوروبەری باڵەخانەی شارەوانیی سلێمانی بڵاوکراونەتەوە و تاوەکو ئێستا روون نییە
هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو هێزە چەکدارە چییە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی
پەیامنێری "زەمەن"، هێزێکی کۆماندۆیەو لە چواردەوری باڵەخانەی شارەوانی
سلێمانی بڵاوکراونەتەوە و ژمارەی ئۆتۆمبێلەكانی هێزەكە لەنێوان 15 بۆ 20 ئۆتۆمبێدایە.