پەیامێك لای سەدرەوە: ئه‌مه دوا بانگه‌وازی منه
09:11 - 13/08/2022
زەمەن
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، كە بە وەزیرەكەی موقتەدا سەدر ناسراوە، داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەكات لە مەیدانی تەحریری بەغدا.
ساڵح محه‌ممه‌د عێراق له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "ئه‌مه دوا بانگه‌وازی منه و به‌رپرسیارێتی خۆم له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگارم و باوكم و گه‌له‌كه‌مدا پاككردۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه دابه‌شكرا به‌سه‌ر دو به‌ره‌دا".
باسیلەوەكردووە دوای پشت به‌ستن به خودای گه‌وره و سه‌ركه‌وتنه باشه‌كانی، ئه‌م وتاره ئاڕاسته‌ی گه‌لی خۆشه‌ویستی عێراق ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ خێڵ و هۆز مه‌زهه‌به‌كانیان، هه‌روه‌ها ژن و گه‌نج و پیر و منداڵه‌كانیان ئه‌مڕۆ من حساب بۆ گه‌لی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م، ئێوه بۆئه‌وه‌ی بانگه‌شه بۆ عێراق بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی چاكسازی و ئه‌وه‌ی لێی ماوه ڕزگاری بكه‌ن، پێویسته نه‌هێڵن ئه‌وه‌ی ماوه نه‌بێته نێچیرێكی ئاسان بۆ گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری و سته‌مكاری، مه‌یلی و قۆرخكاری حزبه گه‌نده‌ڵ و تاكڕه‌وه‌كان.
وەزیرەكەی سەدر دەڵێت "به‌ڵێ حساب بۆ ئێوه ده‌كه‌م و هه‌ست به بوێری ده‌كه‌م و بێ هیوانیم له‌لایه‌ن ئێوه‌وه، ئه‌وه كۆتا هه‌له له‌ڕێگه‌ی خۆپێشاندانێكی یه‌كگرتوی ئاشتیانه‌ی ملیۆنیه‌وه له هه‌مو پارێزگا و ناوچه‌كان و گوند و گه‌ڕه‌ك و ته‌نانه‌ت له هه‌مو كۆڵان و ماڵهكانییهوه به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدای پایته‌ختی خۆشه‌ویست بڕۆن، پشتگیری له براكانتان بكه‌ن بۆ چاكسازیكردن له عێراقی خۆشه‌ویست".
داوایكردووە به رێپێوانێكی مه‌زنانه‌ی ملیۆنی، ئاڵای عێراق و ئاڵای چاكسازی و ئاڵای رزگاری هه‌ڵبگرن و ده‌نگتان به‌رزبكه‌نه‌وه كه تهختهكانیان ده‌له‌رزێنن، پاشان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵ و حاڵی خۆتان به سه‌لامه‌تی و ئاسایش، با په‌یامێكی ملیۆنی جه‌ماوه‌ری بۆ هه‌مو جیهان بنێرین كه عێراق له‌گه‌ڵ چاكسازییه، چاكسازیش له‌گه‌ڵ عێراقه، هیچ شوێنێك بۆ گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵه‌كان نییه.