ناسا لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەگەڕێتەوە سەر ڕووی مانگ
08:05 - 13/08/2022
زەمەن
لە 29 ی ئەم مانگە واتە لە 2022/8/29 گەشتەکانی ناسا بەرەو مانگ دەست پێدەکاتەوە، دوو یان سێ گەشتی یەکەم بەبێ مرۆڤ دەبن دواتر تا ساڵی 2030 پتر لە 10 گەشت بەمرۆڤەوە ئەنجام دەدرێت بۆسەر ڕووی مانگ.
گەشتەکان بۆ جەمسەری باشوری مانگ دەبن ئەو شوێنەی بەدڵنیاییەوە بڕێک ئاو لە چینەکانی ژێرەوە بەشێوەی بەستوو هەیە، هەروەها گەشتەکان لە چوارچێوەی پڕۆگرامی Artemis دەبن بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ مانگ و ئەمجارە بۆ مانەوەی بەردەوامی مرۆڤ لەوێ چونکە لە چوارچێوەی ئەو گەشتانە و لە کۆتاییدا ناسا بنکەیەکی بەردەوام بۆ کەشتیەوانان دروست دەکات بۆ ئەوەی لەوێوە هەنگاو بنرێت بۆ نیشاندنەوەی مرۆڤ لەسەر ڕووی هەسارەی مەریخ و ئەنجامدانی پشکنین و دواجار ئاوەدانکردنەوەی هەسارەی مەریخ.
گەشتی یەکەمی ناسا کە لەکۆتایی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت بەناوی Artemis.1 دەبێت...
گەشتەکانی ئەمجارە لە ڕێگەی سیستەمی هەڵدانی بەهێز SLS دەبێت کە تیایدا بەهێزترین مووشەک بەکاردەهێنرێت کە تا ئێستا مرۆڤ دروستی کردبێت هەروەک لە وێنەکەدا دیارە، لەم گەشتانەشدا کەشتی Orion کە لە سەری سەرەوەی موشەکەکە قایم دەکرێت بەکاردەهێنرێت لە هەموو گەشتەکان بۆ گەیاندن و نیشاندنەوەی مرۆڤ لەسەر ڕووی مانگ...
لوقمان حەوێز...