بەفەرمانی بافڵ تاڵەبانی سایتی فه‌رمی یەکێتی راگیرا
09:56 - 08/08/2022
"زەمەن"
به فه‌رمانی
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ماڵپه‌ری فه‌رمی ئه‌و حزبه
راگیرا.
"زه‌مه‌ن"
له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی یه‌كێتیه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی كه رۆژی كۆبونه‌وه‌ی نێوان بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی سایته‌كه له
كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا ناونیشانه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك داناوه كه نیگه‌رانی
لای بافڵ تاڵه‌بانی دروستكردووه و پێشگری سه‌رۆكیان بۆ بافڵ تاڵه‌بانیان داناوه
و به‌شێوه‌یه‌كی شیاو ناوی بارزانی نه‌هێنراوه‌و هیچ پاشگرێكیان بۆ نه‌نوسیوه.
ره‌حمان غه‌ریب
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له‌و باره‌یه‌وه به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند: به‌ڵێ
ئێمه‌ش له سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو یه‌كێتییه‌وه بیستومانه كه به‌فه‌رمانی بافڵ
تاڵه‌بانی، سایتی پیوكه‌ی میدیا كه زمانحاڵی یه‌كێتیه راگیراوه، له به‌دواداچوونداین
بۆ زانینی هۆكاری سه‌ره‌كی راگیرانه‌كه.
ره‌حمان غه‌ریب،
وتیشی: بیستوشمانه ده‌یان كارمه‌ندی گه‌لی كوردستان و سه‌ته‌لایتی كه‌ركوك
ئیزندراون، ئێمه به دواداچوون بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش ده‌كه‌ین.
پێنجشەممەی
رابردوو، 4ـی8ـی 2022 مه‌سعود بارزانی لە پیرمام له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی
نیشتیمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ھەریەک لە د.فوئاد حسێن و قوباد تاڵەبانی
كۆبوه‌وه.