1004 کوردستان

فازڵ میرانی په‌شیمان بۆووه‌

09:42 - 05/08/2022

زه‌مه‌ن - كوردستانی

 فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە، كه‌ تێیدا ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ بۆچونه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق گوزارشت له‌ بۆچونی پارتی بكات.
دوێنێ فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی وه‌ڵامی موقته‌دا سه‌دی دایه‌وه‌ و وتی، "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە".

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:

ڕوونکردنەوەیەک لە سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
لێدوانێكی من لەبارەی هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیڕاق كە گوتبوم كارێكی ئاسان نیە، بە هەڵوێستی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان لێكدرایەوە، بۆ بەرچاوی هەموو لایەك ئەم لێكدانەوەیە ڕاست نیە، ئەمە تەنیا بۆچوونی تایبەتی خۆم بوو لەبارەی میكانیزم و هەنگاوە دەستووری و یاساییەكانی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان.

فازڵ میرانی
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن