نرخی نەوت هاڕەی كرد
08:31 - 04/08/2022
زەمەن_ئابوری
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 97 دۆلار دابەزی و خاوی ئه‌مریكیش بە 91 دۆلار و شەش سه‌نته.
دابەزینی نەوت دوای ئەو نیگەرانییەكانی سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و چین دێت، هەروەها دوێنێ چوارشەممە رێكخراوی ئۆپێک پڵەس بڕیاریدا بە رێژەیەکی کەم و تەنیا رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت لە مانگی داهاتوودا زیاتر بخەنەڕوو کە یەکسانە بە 0.1%ی کۆی خواستی جیهان بۆ نەوت.
له 8ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی بۆ سه‌روو 130 دۆلار به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.