ئیمانوێل ماکرۆن: لەبارەی رەوشی عێراقەوە ھەست بە نیگەرانییەکی قوڵ دەکەم
07:58 - 02/08/2022
"زەمەن"
ئیمانوێل ماکرۆن سەرکۆماری
فەڕەنسا، رایگه‌یاند: له‌باره‌ی عێراقه‌وه ھەست بە نیگەرانییەکی قوڵ دەکات و بە
گرنگی زانیوە کە رەوشەکە ھێوربکرێتەوە و لایەنە سیاسییەکان دان بەخۆدابگرن.
ئیمانوێل ماكرۆن لە تویتێکدا
لەبارەی رەوشی ئێستای عێراقەوە نووسیویەتی: "لەبارەی رەوشی عێراقەوە ھەست بە
نیگەرانییەکی قوڵ دەکەم و گرنگە رەوشەکە ھێوربکرێتەوە، ھەروەھا لایەنە سیاسییەکان
دان بەخۆدا بگرن".
ده‌ڵێت: هاوڕام لەگەڵ
بانگەوازەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لەبارەی ئەنجامدانی گفتوگۆ
لەپێناو ھێنانەدی خواستی عێراقییەکان.
دوێنێ دووشەممە یەکی ئابی
٢٠٢٢ مستەفا کازمی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی رەوتی سەدر و لایەنگرانی
چوارچێوەی ھەماھەنگی لە بەغدا، داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد بۆ چارەسەرکردنی
قەیرانە ھەنووکه‌ییەکە گفتوگۆی نیشتمانی ئەنجام بدەن.
ماوه‌ی چوار رۆژه لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له ناو په‌رله‌مانی
عێراق ده‌ستیان به مانگرتن كردووه، دوێنێ دووشه‌ممه‌ش لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
بۆ پشتیوانی له "دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت" خۆپیشاندانیان كرد و مه‌ترسی پێكدادان هه‌بوو.