2134 تەندروستی

نەخۆشی بەڵەکی و متمانە بەخۆبوون

03:41 - 02/08/2022

زەمەن _ تەندروستی 

دکتۆر _ گەشین کەمال شاه

 

نەخۆشی بەڵەکی یەکێکە لەو نەخۆشیانەی پێست کە شێوەی پەڵە پەڵەی گەورە و بچوک لەسەر پێست دروست دەبێت، هەندێکجار لەش دەگرێتەوە و دیار نابێت، هەندێک جاریش روخسار و دەستەکان دەگرێتەوە و زۆر دیار دەبێت.

 

هەمیشە رێنماییمان بۆ چارەخوازەکانمان ئەوەیە کە بەڵەکی پێست نەکەن بە گرفت لە ژیانیاندا و زۆر بە ورەی بەرز و باوەڕ بەخۆبوونەوە رووبەڕووی ژیان ببنەوە و بە ئومێدەوە سەیری ژیان بکەن.

 

زۆرن ئەوانەی لە بوارە جیاجیاکاندا نەخۆشی بەڵەکی پێستییان هەیە و بەوپەڕی متمانەوە ژیانی ئاسایی خۆیان بەڕێدەکەن، تەنانەت بونەتە مایەی رێز و هاندان لای خەڵکی تر.

 

دەبینین کە کەسایەتی ناسراو هەیە لەسەر ئاستی جیهاندا بەڵەکی پێستی هەیە، بەڵام خۆشەویستییەکی لە رادە بەدەر هەیە بۆی لە لای خەڵکەوە.

 

هەیە بەڵەکی پێستی هەیە و خانمێکی زۆر جوانیشە، بەڵام چونکە متمانەی بە خۆی هەیە بەشداری لە پێشبڕکێی شاجوانیدا دەکات.

 

هەیە ئافرەتە و بەڵەکی پێستی کردووە بە دەرفەت بۆ ئامۆژگاریکردنی خەڵک و پێدانی وزەی ئەرێنی بەوانەی بەڵەکی پێستییان هەیە.

 

هەیە ئافرەتەو لە بواری سیاسی و ئابووریدا گەشەی گەورەی کردووە و ناسراوە بێ ئەوەی بەڵەکی پێستی هیچکات رێگربوبێت لە بەردەمیدا.

 

بۆیە مەبەستمە بڵێم متمانە بەخۆبوون گەورەترتن چەکە کە وا دەکات زاڵبیت بەسەر بەڵەکی پێستدا و لە بری ئەوەی بیکەیت بە پاسا و بۆ دوورکەوتنەوەت لە خەڵک، دەبێت بیکەیت بە پاسا و بۆ دەرکەوتن لە ناو خەڵکدا و هێزی کەسایەتیتی پێ دەربخەیت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن