بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
10:08 - 01/08/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە
پێشبینی ئەمڕۆی 1-8-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
ئەمڕۆ هەواڵێکی خۆش هەموو ژیانت دەگۆڕێت، گوێ لە
دڵت بگرە و بڕیار بدە و هاوسەرگیری ئەنجامبدە، سەردانی پزیشک بکە و دەرمانەکان لەکاتی
خۆیدا بخۆ.
گا (4/20 بۆ 5/20)
کۆمەڵێک کێشە لەم ماوەدا رووبەڕووت دەبێتەوە، بەڵام
چارەسەرکردنی ئاسان دەبێت، پەیوەندی خۆشەویستیت بە هاوسەرگیری کۆتایی دێت، دوورکەوە
لە جگەرە کێشان.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت باشەو مامەڵەتان پێکەوە
کەشێکی ئارامی بە شوێنی کارەکەتان بەخشیوە، بەردەوام خولیای پۆشاک و ئاواتەکانی خۆتی
بەمەش دەبیتە جێی سەرنجی دەوروبەرت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
پلانەکانت جێبەجێبکە و گۆڕانکاری لە ژیانتدا بکە،
ئەمڕۆ خۆشەویستەکەت ئاشتدەکەیتەوەو دەچنە ئێوارە خوانێک، خولیای خواردنی سەوزەو میوەیت
بەمەش تەندروستیت جێگیر دەبیت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
هەمیشە هەوڵ دەدەیت لەکارەکەتدا لە پێش هاوپیشەکانتەوە
بیت، لەو کەسانەیت کە بەردەوام هەست و ئارامی بە خۆشەویستەکەت دەبەخشیت، دۆخی تەندروستیت
جێگیرە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
پەرە بە تواناکانت بدەو داهاتوویەکی گەش چاوەڕێتە،
لە رووی سۆزدارییەوە لە گەڵ خۆشەویستەکەت هاوسەرگیری ئەنجامدەدەن، راهێنانی وەرزشی
ئەنجامبدە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
توانایەکی زۆرت هەیە و بەردەوام گۆڕانکاری لە
شوێنی کارەکەتدا ئەنجامدەدەیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باش نیەو جیابوونەوە
چارەسەرە، توشی پەتا وەرزییەکان دەبیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
کارەکانت بە پلانی باش بە ڕێبکە و دواتر پشوو وەرگرە،
پێش ئەوەی بڕیار بدەیت گوێ لە خۆشەویستەکەت بگرە، هەست بە ئازاری سەر زۆر دەکەیت بەهۆی
بیرکردنەوەی زۆرەوە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
بیر لە شت زۆر دەکەیتەوەو ناتوانیت بڕیاری
دروست بدەیت لە ئاست ئەو گرفتانەی دێنە بەردەمت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیت بەرەو
باشبوون دەچێت، شیرینی زۆر مەخۆ چونکە کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستیت جێدەهێڵێت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
کەسێکی دەتەوێت جیاوازتر لە کەسانی دەوروبەرت دەرکەویت،
ناتەوێت هاوڕێکانت لەدەست بدەیت و هەمیشە هەوڵدەدەیت چارەسەری گرفتەکانت بکەیت لەگەڵیاندا،
توشی سەر ئێشەی بەردەوامی بوویت، سەردانی پزیشک بکە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
دەتەوێت باش بیر بکەیتەوە پاشان بڕیار بدەیت لەسەر
کارەکەت، خۆشەویستەکەت پشتگوێخستوە بەمەش هەندێک لە کێشە کەوتۆتە نێوانتان، راهێنانی
وەرزشی ئەنجامبدە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هەلێکی چاوەڕواننەکراو بۆ کارکردن دێتە بەردەمت
و لێوەی فێری زۆر شت دەبیت، گرنگی زیاتر بە هاوبەشی ژیانت بدە و پێکەوە گەشتێک ئەنجامبدەن،
پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.