ڤیدیۆ.. مووشەکە چینییەکە کەوتە خوارەوە
09:16 - 31/07/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە
پارچەکانی ئەو مووشەکە چینییەی لە هەفتەی ڕابردوودا لە کۆنترۆڵ دەرچوو بوو، لەناو
زەریای هیندیدا کەوتووەتەخوارەوە.
ناوەندی گەردوونناسیی
جیهانی ڕایگەیاند، مووشەکی Long March 5B لە ڕۆژهەڵاتی
زەریای هیندی کەوتووەتەخوارەوە، ئەمە لەکاتێکدا جیهانی تووشی دڵەڕاوکێ کردبوو لە ئەگەری
کەوتنەخوارەوەی لە ناوچە نیشتەجێبوونەکاندا.
مووشەکی “لۆنگ مارش 5
بی”، درێژییەکەی 30 مەترە و کێشەکەی 21 تۆنە، لە ڕۆژی یەکشەممەدا لەلایەن چینەوە هەڵدرا،
دواتر لە کۆنترۆڵ دەرچوونی ڕاگەیەندرا و بەشێک لە ناوەندەکانی بواری بۆشایی ئاسمان
مەترسیی کەوتنەخوارەوەیان لە ناوچەی نیشتەجێبوون ڕاگەیاند.
ئەوە سێیەم جارە وڵاتی
چین بەهۆی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی مووشەکەکانییەوە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی بەشێوەیەکی
دروست مامەڵە لەگەڵ بۆشایی ئاسمان ناکات، تەنانەت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا داواکرا
سزای نێودەوڵەتی بەسەردا بسەپێنرێت.