بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
09:24 - 29/07/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 28-7-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لە شوێنی کارەکەت بەرگەی زۆر ئازار و بەربەستە قورسەکان دەگریت، بەڵام ئەمە لە بەرژەوەندی تۆدایە، لەرووی سۆزدارییەوە هەمیشە دەتەوێت بەتەنها بیت و کەس لە ژیانتدا نەبێت، خواردنی تەندروست بخۆ و دوورکەوە لە جگەرە کێشان.
گا (4/20 بۆ 5/20)
گرنگی زۆر بە کارەکەت دەدەیت و هەموو تواناکانت تێیدا دەخەیتە گەڕ بەمەش سەرکەوتن بەدەستدەهێنیت، پەوەیدنیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەرەو باشبوون ببە، هەوڵبە گرنگی بە تەندروستیت بدە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
کەسێکی حەز بە سەرکەوتن دەکەیت و هەموو تواناکانی خۆو لە کارەکەتدا دەخەیتە گەڕ، بەهۆی کێشەکانی دەوروبەرەکەت، خۆشەویستەکەت پشتگوێ مەخە، راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
کەسێکی زۆر ئینکار و بە سەبریت، دەتوانیت هەموو گرفتەکان تێپەڕێنی، تۆ لەو کەسانەیەت کە ناتوانیت فێڵ و هەڵخەڵەتاندن قبوڵ کەیت، باری تەندروستیت جێگیرە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
هەلێکی کارکردن دێتە بەردەمت لەدەستی مەدە، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەرەو نەمان دەچێت، بەهۆی لێکنزیکبوونەوەت لە هەندێک کەس، بەردەوام قەلەق و رارایت هەوڵبە بە گفتوگۆ چارەسەری کێشەکانت بکە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
هەوڵبە ژیانی تایبەتت تێکەڵی کارەکەت نەکەیت، مەهێڵە هیچ کێشەیەک کاربکاتە سەر ژیانی سۆزداریت، خۆشەوسیتی خۆو بۆ بەرامبەرەکەت دەرببڕەسەردانی پزیشک بکە چونکە گرفتی کۆڵۆنت هەیە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هەست بە تەمەڵی و بێزاری دەکەیت ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر کارەکەت، هەوڵبە راستگۆیانە بە لە خۆشەویستەکەت بۆ ئەوەی لەدەستی نەدەیت، دوورکەوە لە خواردنە چەورییەکان.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
هەمیشە بۆچونەکانت لای دەروبەرەکەت مەبەستەو توڕەبوونت کەمکەوە، دەتوانیت بە کردار هەستی خۆشەوسیتی خۆت بۆ دەوروبەرەکەت دەربڕی، سیستمی خۆراکیت رێکخەوە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
لەهەڵەکانتەوە شت فێر دەبیت و دووبارەی ناکەیتەوە، دەگەڕێیت بەدوای کەسێکی گونجاو بۆ ئەوەی بیکەیتە هاوبەشی ژیانت، راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە بۆ ئەوەی هەست بە ئارامی بکەیت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
لە شوێنی کارەکەتدا دەکەویتە گفتوگۆیەکەی گەرمەوە کەدەبێتە هۆی گۆڕینی ژیانت، هەوڵبە گرنگی زۆر بە خۆشەویستەکەت بدەیت و راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
تۆ کەسێکی لەسەرخۆیت و بەردوام فشارت لەسەرەو کیشەکانی کارەکەت چارەسەر دەکەیت، هەوڵبە بە گفتوگۆکردن پەوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باشتر کەیت، واز لە خواردنەوەی چاو قاوە بێنە بۆ ئەوەی خەوێکی باش بکەیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هەوڵبە کۆنتڕۆڵی توڕەبونەکانت بکە لە شوێنی کارەکەت، هەست بەشەرم دەکەیت کاتێک خۆشەویستەکەت هەستی خۆیت بۆ دەردەبرێت، بەردەوام هەست بە ماندووبون و بێزاری دەکەیت هەوڵبە پشوو وەرگریت.